هاوسەرۆکی هەسەدە
plus4
پێش ٢ هەفتە

ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: لەساتەوەختێكی مێژوویدا دەژین و ڕووخانی ئەسەد دەرفەتێكە بۆ بوونیاتنانی سوریایەكی نوێ لەسەر بنەمای دیموكراسی و دادەپەروەری.

ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەتۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) ڕایگەیاند: ئێمە لەسوریا، لەساتەوەختێكی مێژوویدا دەژین و كەوتنی ڕژێمی سەركوتكار دەبینین لە دیمەشق.

دەشڵێت: ئەم گۆڕانكارییە دەرفەتێكە بۆ بونیاتنانی سوریایەكی نوێ‌ لەسەربنەمای دیموكراسی و دادپەروەری کە زامنی مافی سەرجەم سورییەكان بكات.