حمص
plus4
پێش 10 مانگ

ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوریا كە ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەیەتی دەكات، كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی شاری حمسی راگەیاند.

 

هەروەك وتەبێژی ئۆپراسیۆنەكە، ئازادكردنی 3هەزارو 500 بەندكراوی لەگرتووخانەی مەركەزی حمس راگەیاند و بەڵێنیدا بە ئازادكردنی تەواوی بەندكراوانی ژێر دەستی رژێمی سوریا.

 

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە، سوپا و ئەمنی رژێمەكەی ئەسەد، دوای چەند كاتژمێرێك لەشەڕكردن و بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان، نەیانتوانی خۆیان بگرن و لەشارەكە كشانەوە.

 

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، هێزەكانی رژێم بەرەو دیمەشقی پایتەخت كشاونەتەوە و بەشێكیان بەرەو سنوری لوبنان.