ثؤليسي توركيا
plus4
پێش ٢ ساڵ

رۆژنامەی بلۆمبێرگی ئەمریكی بلاویكردەوە، ئەبو حەسەن قورەشی لەئەستەنبوڵی پایتەختی توركیا دەستگیركراوە.

 

رۆژنامەكە لەزاری لێپرسراوانی توركیاوە بڵاویكردەوە، هێزێكی هاوبەشی پۆلیس و نەهێشتنی تیرۆر و میتی توركیا لەئۆپراسیۆنێكدا لەئەستەنبوڵ كەسێكیان دەستگیركردووە بەگومانی ئەوەی سەركردەی گروپە توندڕەوەكانەوە.

 

بەڵام ماڵپەڕی ئۆدا تیڤی توركی، ناسنامەی دەستگیركراوەكەی ئاشكراكردووە كە ئەبو حەسەن قورەشیە كە لەماوی چەند مانگی رابردوودا لەدوای كوشتنی ئەبو عەبدوڵا قەرداش، وەك خەلیفەی داعش هەڵبژێردراوە.

 

بەپێی ماڵەپەڕەكە، هێزە ئەمنیەكانی توركیا زانیاری و وردەكاری دەستگیركردنی سەركردەكەی داعشیان رادەستی رەجەب تەیب ئەردۆغان كردووە و چاوەڕێ دەكرێت لەرۆژانی داهاتوودا ناوبراو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایبگەیەنێت.

 

پێشتر هەواڵگری عێراق بڵاویكردەوە، ئەبو حەسەن قورەشی، ناوی تەواوەتی جومعە عەوەز بەدریە و برا گەورەی ئەبو بەكر بەغدادی خەلیفەی پێشوتری گروپەكەیە.