
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردودا لەپارێزگای بەسڕە ژنە مامۆستایەکی زانکۆ لەلایەن هاوپیشەیەکی خۆیەوە کوژرا، لەئێستادا فشارێکی زۆر لەخانەوادەی قوربانییەکە دەکرێت تا سازش لە سکاڵاکەیان بکەن.
ریحاب عەبودە ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد ، خانەوەدی قوربانییەکە روبەڕووی فشارێکی زۆر بونەتەوە تا دەستبەرداری سکاڵاکەیانبن لەدژی بکوژەکە.
وتیشی خانەوادەی ژنە مامۆستاکە هیچ شتێک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان نازانن و بەپێی زانیارییەکانیش کەسوکاری بکوژەکە دەیانەوێت ناوەڕۆکی راپۆرتی پزیشکی تایبەت بە شێوازی کوشتنی ژنە مامۆستاکە بگۆڕن لەبەرژەوەندی خۆیان.
ئەوەشی خستوەتەڕوو فشارخراوەتە سەر خانەوادەی قوربانییەکە کەلەبەرامبەر 10 ملیار دینار دەستبەرداری دۆسێکەیان بن و (تەنازول) بکەن.