
plus4
پێش 4 مانگ
دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی؛ سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند: داوایەکمان سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کردووە، تا ئەو بینایەی نەخۆشخانەی شیفا کە پێشتر بۆ تووبووانی کۆرۆنا تەرخانکرابوو، ئەرکێکی تری لەنێودا جێبەجێ بکرێت.
بەپێی نووسراوێک کە ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کراوەو واژۆی دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی؛ سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی لەسەرە، داوا کراوە بینای نەخۆشخانەی شیفا کە پێشتر بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا تەرخانکرابوو، بکرێت بە بەشی فریاکەوتن، بۆ ئەوەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکەو گەڕەکەکانی نزیکیشی سوودێکی زیاتری لێ ببینن.