باريزكار
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دادگای کارگێڕیی بەغدا، چوار جار سکاڵاکانی پارتی و بەشێک لە عەرەب و تورکمانی کەرکوکی سەبارەت بە ئیدارەی خۆجێیی کەرکوک و کۆبوونەوەکەی ئۆتێل ڕەشیدی بەغدا کە ئیدارەکەی لێ پێکهات ڕەتکردەوە، ئەمڕۆ بۆ جاری پێنجەم، دادگای ناوبراو سکاڵاکەی دواخست.

 

دادگای کارگێڕیی بەغدا، سکاڵای لایەنە ناڕازییەکانی کەرکوک کە لەپارتی و بەشێک لە عەرەب و تورکمان پێکدێت، لەدژی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک و دانیشتنەکەی ئۆتێل ڕەشید، بۆ ڕۆژی 12/24 دواخست.