
plus4
پێش 4 مانگ
بڕیارە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا میوانداری محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌كات لەسەرداوی سەرۆک وەزیران خۆی بۆ گفتوگۆ لە سەر دوا پێشهاتەکانی گرژی و ئاڵۆزیەکانی سوریا و پاراستنی سنورەکانی عێراق لە دزەکردنی تیرۆریستان .
له ته‌وه‌ری دوه‌میشدا ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانەوە ئامادەکراوە و هەموارکردنەوەی یەکەمی ماددەی پێنجەمی یاسای پاسپۆرت ژمارەی (32)ـی ساڵی 2015.