
plus4
پێش 4 مانگ
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە سێ پڕۆژەیاسا کۆببێتەوە و هەر سێ پڕۆژەیاساكەش بە یەك پاكێج دەخرێتە دەنگدانەوە.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاندووە ، لە كۆبوونەوەی دوێنێ دووشەممەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بە ناوەڕۆكی پڕۆژەیاسای گێڕانەوەی موڵك و زەوی و زار بۆ خاوەنەکانیان و لێبوردنی گشتی و هەمواری یاسای باری كەسێتی داوە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژیی و بێ متمانەی نێوان كورد و سوننە و شیعەوە، دەنگدان بەكۆی پڕۆژەیاساكان بۆ دانیشتنەکەی ئەمڕۆ دواخراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، سوننەكان رێگرن لە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای گێڕانەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان لە ناوچەكانی سنوری مادەی ١٤٠ كە بەپێی ئەم پڕۆژەیاسایە نزیكەی ٤٠٠ هەزار دۆنم زەوی لەسنوری كەركوك بۆ خاوەنە رەسەنەكانی دەگەڕێتەوە.