سنوور
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ

گروپە چەكدارەكانی نزیك لەتوركیا كە ئێستا حەلەبیان داگیركردووە، لەژێر ناوی ( حكومەتی رزگاری سوریا ) نامەیەكی ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووەو دڵنیایی دەدات كە بەهیچ شێوەیەك نابنە مەترسی لەسەر خاك و گەلی عێراق و هیچ هەڕەشەیەكیش لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دروست ناكەن.

 

لەنامەكەدا هاتووە، حكومەتی رزگاركەری سوریا، حكومەت و گەلی عێراق دڵنیا دەكاتەوە كە سوریا نابێتە سەرچاوەی دڵەڕاوكێ و گرژی ناوچەكە و بە پێچەوانەوە پابەندی بەرەوپێشبردنی و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیانن لەگەڵ عێراق لەپێناو سەقامگیری ناوچەكەو بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەل.

 

حكومەتی رزگاركەری سوریا، لەنامەكەدا رونیدەكاتەوە كە ئەوان ئامانجیان رزگاركردنی گەلی سوریایە لەدەستی بەشار ئەسەد و باوەڕی تەواویان بە سوریای ئازاد و بەرەژەوەندییە هاوبەشەكانی عێراق و سوریا هەیە.