كركوك
plus4
پێش 4 مانگ

محەمەد حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند ، بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەدۆخی یاسر عەبادی کردووە ئەو گەنجەی بەهۆی برینەکانی جەستەی سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە گوایە ئەشکەنجە دراوە و روداوەکە تــ.ــیرۆریستی بووە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو گەنجەکە کەوتوەتە چاڵێکەوە لەنزیک بازاڕی حەویجەو بەهۆیەوە بریندابووەو روداوەکەش کردەوەی تــ.ــیرۆریستی نەبووە.

سەرۆکی ئەنجومەن دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد کە هۆکاری بەرقەرابوونی دۆخی ئەمنی پارێزگاکەن.