رةزا عةلوان
plus4
پێش ٢ ساڵ

هێزەکانی ئاسایشی پارتی لەبازگەی شێراوە ( عەلا‌و رەزا عەلوان )یان دەستگیرکرد کە کەسایەتیەکی دیاری بەغداو خاوەن قاوەخانەی رەزا عەلوانە لەکەرخ.

 

لەرونكردنەوەیەكیشدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: ناوبراو بەپێی ماددەی 445 لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە داواكراوە، هەروەك بەپێی مادەەی 7ی یاسای توندوتیژی خێزانیش داواكراوە.

 

 
پێشتر روانگەی عێراق بۆ ئازادی رۆژنامەگەری لەراگەیاندراوێکدا داوای لەدەسەڵاتدارانی هەرێم كرد لەبارەی دەستگیرکردنی ( عەلا‌و رەزا عەلوان ) کە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراقە رونکردنەوە بدات، هاوکات داواشی كرد حکومەتی بەغدا بەپەلە دەستوەردان بکات و ئازادی بکات.

 

هەروەها ژوری بازرگانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا، داوایكرد بەزووی (عەلا‌و رەزا) ئازادبکرێت و وتی ناوبراو بازرگانەو ئەندامی ژوری بازرگانیە.