سةرما
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک

دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردەی ماوەی چەند رۆژێك رووی لە وڵات كردووە بەردەوام دەبێت و لە شەو و بەرەبەیاندا پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

 

لەشاری کەرکوکیش، دابەزینی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن و لەئەمشەو و سبەی بەیانی، پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاوتر دادەبەزن و دەیبەستێت.

 

دەشڵێت، رەشەبا لە ناوەڕاست و باكوری عیراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەڵدەكات و پلەكانی گەرما لەهەندێک ناوچە تا ژێر پلەی سفری سەدی دادەبەزن، بەتایبەتیش لەسلێمانی بۆ دوو پلەی ژێر سفری سەدی دادەبەزێت.