ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک
ئەمڕۆ لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسلێمانی، هەردوو وەفدی دانووستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا، ئامادەکارییەکانی چۆنیەتیی پێکەوە کارکردنیان تاوتوێکرد، بەجۆرێک لەبەرژەوەندیی خەڵکی کوردستاندا بێت.
هەردوو وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی، ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانی تریش.
سەبارەت بەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانیش کەبڕیارە ٢ی ١٢ ئەنجامبدرێت، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی گرنگی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە لەوادەی خۆیدا.