پێش هەفتەیەک
وارن بافێت ی ٩٤ ساڵی وەبەرهێنەری دێرین وسەرۆکی ئەنجومەنی کۆمپانیای بیرکشایر هاتاوای کە بارەگاکەی لە شاری ئۆماهایە لە ویلایەتی نەبراسکای ئەمریکا بڕیاریدا بە بەخشینی ٩٩.٥ سامانەکەی کە مەزندە دەکرێت بە ١٥٠ ملیار دۆلار پاش مردنی بە سندوقێکی خەیری کە مناڵەکانی سەرپەرشتی بکەن .
بافێت کە لە ساڵی ١٩٦٥ وە سەرپەرشتی ئەو کۆپانیایە دەکات رۆژی رابردوو ١.١٤ ملیار دۆلار لە پشکەکانی لە کۆمپانیای بیرکشایەر بەخشیە چوار دەزگای تایبەت بە کاروباری خێزانی بەمەش بافێت لە ساڵی ٢٠٠٦ وە ٥٨ ملیار دۆلاری بەخشیوە بە رێکخراوەکان.