
plus4
پێش 4 مانگ
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڵاویكردەوە " ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر هەڵبژاردنی كۆمپانیای ڤۆدافۆنی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیكردن دەربڕی و پڕۆژەی نشتیمانی بۆ تەلەفۆن و ئەنتەرنێتی (جی5) پێ بەخشرا".
وەزارەتی پەیوەندییەكانیش راسپێردرا، رێوشوێنەكانی پڕۆژكە تەواو بكات.
ڤۆدافۆن ، كۆمپانیایەكی بەڕیتانییە و تایبەت بەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تۆڕەكانی پەیوەندی مۆبایل.
خزمەتگوزارییەكانی لە 30 وەڵات هەیە و لە 40 وەڵاتی دیكەش بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای تردا كار دەكات، 430 ملیۆن بەشداربوی هەیە و لەسەرتاسەری جیهانیشدا 79 هەزار كارمەند كاری بۆ دەكەن.