
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 4 مانگ
کەمێک بەر لەئێستا، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەرو مووەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی (11) تشرینی دووەمی مووچەخۆرو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ڕوونیشیکردەوە: لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا.
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکدەبینەوە لەمانگی 12، بەڵام حکومەتی هێشتا مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرو مووچەخۆرانی نەداوە.