ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 11 مانگ
بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی مەحمود مەشهەدانی؛ سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی پەرلەمان ئەنجامبدرێت.
دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، پێنج بڕگە لەخۆدەگرێت کە گرنگترینیان هەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025ە، کە هەمواری بڕگەی خەرجی، داهات و بڕی تێچووی بەرمیلێك نەوتی بەرهەمهێندراوی هەرێم لەخۆدەگرێت.
گرنگترینی ئەو یاسایانەی کە زۆرترین مشتومڕیان لەسەرە، بەتایبەت یاسای باری کەسێتی و لێبووردنی گشتی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ و زەوی و زارەکان بۆ خاوەنەکانیان، لەبەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا نین.





