
plus4
پێش 4 مانگ
رۆژی دوشەممە دادگای باڵای کەرخ تایبەت بە دژایەتی کردنی گەندەڵی بڕیاری زیندانی کردنی لە ٣ ساڵ تا ١٠ ساڵ بۆ ژمارەیەک لە پیاوانی بازرگان و بەرپرسانی پێشو و کارمەندانی حوکومی دەرکرد بە هۆی تێوە گلانیان لە کێشەی دزی سەدە ، کە بە گەورەترین پرۆسەی دزیکردن ئەژماردەکرێت لە دام و دەزگاکنی دەوڵەت کە تییدا ٢،٥ ملیار دۆلار لە داهتی باچ دزراوە ، پاش ئاشکراکردنی ئەم گەندەڵیە لە لایەن پەرلەمانتار موستەفا جەبار سەنەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ٢٠٢٢ کە دەنگدانەوەیەکی زۆری دایەوە لە ناوەندە سیاسی و راگەیاندنەکان .
لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٢ دەستەی باجی گشتی ئاشکرای کرد کە بڕی ٢،٥ ملیار دۆلار لە بانکی رافدەین راکێشراوە لە سیبتەمبەری ٢٠٢١ و ئابی ٢٠٢٢ لە رێی سەرفکردنی ٢٢٧ چەکی بانکی بۆ پێنج کۆمپانیا بە شیوەیەکی راسەتەوخۆ .