ر
plus4
پێش 8 کاتژمێر

رۆژنامەی سەنی بەریتانی  بڵاویکردەوە  کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستیرەی تۆپی پێی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید ئیسپانی  و یانەی نەسری سعودی لە ئێستادا  روبەروی دادگا دەکرێتەوە لەسەر شکاتی دکتۆر رۆشان رۆفێندرانی پسپۆری جوانکاری لە  بەریتانیا بە هۆی دواکەوتن لە پێدانی ٤٠ هەزار پاوەندی ئەستەرلینی بە رۆشان لە بەرامبەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری  لە ساڵی ٢٠٢١ _٢٠٢٢ بۆ رۆناڵدۆ ئەو کاتەی لە یانەی مانچستەریونایتید وازیدەکرد .

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە د . رۆشان  کە دکتۆرێکی زۆر ناسراوە لە نێو سیاسیەکان و وەرزشوان و ئەستێرەکانی هۆلیۆد ،ئامادە نەبوو زانیاری لەسەر کێشەی نەخۆشەکانی ئاشکرا بکات هەر بۆیە ئاشکرا نیە ئەو نەشتەرگەریە بۆ خودی رۆناڵدۆ کراوە وە یا بۆ ئەندامێکی خێزانەکەی .