
plus4
پێش 4 مانگ
بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، 1%ی مووچەی فەرمانبەرو خانەنشینان بۆ پاڵپشتی لەخەڵکی غـ.ـەززەو لوبنان دەبڕدرێت.
بڕیارەکە لە 1ی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بوواری جێبەجێکردنەوەو بڕینەکەش بەشێوەیەکی خۆبەخشی ئەژمار دەکرێت.
بەپێی نووسراوەکە، هەر مووچەخۆرێک بە لێبڕینی 1%ی مووچەکەی بۆ ئەو هاوکارییە ڕازی نەبێت، نووسراو بۆ وەزیر یاخوود سەرووی خۆی بەرزدەکاتەوەو هۆکارەکەی ڕووندەکاتەوە کە ئامادە نییە هاوکاریی خەڵکی غـ.ـەززەو لوبنان بکات، بەو شێوەیەش ناوی لەلیستی هاوکارییەکان هەڵدەگیرێت.