كۆبونه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسی
plus4
پێش ٢ ساڵ

ئەمڕ‌ۆ چوارشەممە 25/5/2022 لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، كۆبونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕ‌ێوەچوو. 

 

 

لە كۆبوونەوەكەدا ڕ‌اشكاوانە پەیوەندییەكانی هەردوولا و دۆخی ئێستای عیراق و هەرێمی كوردستان و زەمینەی هاریكاریی هاوبەش و كاری پێكەوەیی، تاوتوێكرا.
 
هەردوولا جەختیان كردەوە كە دوای دەستپێشخەری و سەردانی بەڕ‌ێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سلێمانی، زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆ و ئاساییكردنەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و كاركردن بۆ گێڕ‌انەوەی متمانەی نێوان هەردوولا و هاریكاریی نێوان لایەنە سیاسییەكان لە ڕ‌ێگەی لێكگەیشتن و گفتوگۆوە، هاتووەتە ئاراوە.

 

هەردوولا بڕ‌یاریان دا كە بۆ ئەم مەبەستە كۆبوونەوە هاوبەشەكانی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی وەك پرەنسیپی كاری پێكەوەیی بەردەوام بن، هەروەها لیژنەیەكی هاوبەشی مەكتەبی سیاسیی هەردوولا بێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان.

 

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە هاوكاری و پاڵپشتیی هەردوولا بۆ حكوومەتی هەرێمی كورستان و دامودەزگا شەرعییەكانی و بەردەوامیی ڕ‌اگرتنی هەڵمەتی ڕ‌اگەیاندنی دژ بە یەكتركردەوە.