دادگا
plus4
پێش 4 مانگ

بڕیارە ئەمڕۆ "دادگای قەزای ئیداری" بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڶای لایەنە ناڕازییەکانی عەرەب و تورکمان و پارتی سەبارەت بە ئیدارەی ئێستای کەرکوک دانیشتن ئەنجامبدات.

دوای چەندین مانگ چاوەڕوانیی پارتی و بەشێک لە لایەنەکانی تورکمان و عەرەب، لەیەکلاییکردنەوەی سکاڵاکانیان کە لایەنی ناڕازین، دژ بەپێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک و کۆبوونەوەکەی ئۆتێل ڕەشید، بڕیارە ئەمڕۆ دادگای قەزای ئیداری؛ سکاڵاکانیان یەکلایی بکاتەوەو بڕیاری کۆتایی لەبارەیانەوە بدات و ئەنجامی کۆتایی وەڵامی سکاڵاکان ڕابگەیەنێت.