دوای ساڵێک لە بێ سەرۆکی ، پەرلەمانی عێراق یەکەم کۆبونەوەی خۆی دەکات
plus4
پێش 11 مانگ
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی سێشەممەی دیاری کرد بۆ بەڕێوەچونی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەن بە سەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی لە پاش ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک ئەو پۆستە بە وەکالەت بەڕێوە دەبرا .
راشیانگەیاند خشتەکەی کۆبونەوەکە کۆمەڵێک خاڵ گرنگ لە خۆ دەگرێت لەوانەش هەموارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵە ٢٠٢٣ ی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ و هەموارکردنەوەی بڕگەی بودجەی تایبەت بە تێچونی هەق دەستی بەرهەم هێنانی کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستان ، بەڵام
بڕگەکانی باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی فەرماندەیی بەعس تایبەت بە گێڕانەوەی موڵکی جوتیارانی کوردو تورکمان ، خانەنشینی لە خۆ ناگرێت .
لەوانەیە بتەوێت ئەمانەش ببینیت