پارتی و پەکەکە
plus4
پێش ٢ ساڵ

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی پەکەکە تۆمەتبار دەکات  بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی پەخشی چەند رادیۆو تەلەفزیۆنی حزبەکەی لە نێو شاری دهۆک و زاخۆ.

 

دەزگاکە لە راگەیاندراوێکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بە هۆی هێرشەکەوە زیانێکی زۆر مادی بەر باڵەخانەو  ئامێرەکانی بنکەکە گەیشیتوە و بۆتە هۆی وەستانی  پەخشی رادیۆی دهۆک و کەناڵی دهۆک تیڤی و رادیۆی زاخۆو کەناڵی دەلال تیڤی و چەند رادیۆو کەناڵێکی تر کە لەرێی ئەو بنکەیەوە پەخشی بەرنامەو پڕۆگرامەکانیان دەکەن  بۆ ئەو دەڤەرە .