كركوك
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

بەیانیی ئەمڕۆ پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بۆ یەکەمجار لەدوای ساڵی 1997 دەستیپێکردو تەنها شارەکانی عێراقی گرتەوە، بەڵام یەکەمجارە لەساڵی 1957ەوە پرۆسەکە لەتەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە ئەنجامبدرێت و تەواوی ناوچەکانی عێراق بەهەرێمیشەوە بگرێتەوه، تائێستاش چەندین جار ئەم پرۆسەیە لەسەرئاستی عێراق ئەنجامدراوە.

پاش ئەوەی بەپێی ڕێنمایی و بڕیاری پێشوەختە، لەکاتژمێر 12:00ی شەوی ڕابردووەوە قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرانسەری عێراق راگەیەندراوە، لەبەیانیی ئەمڕۆشەوە تیمەکانی سەرژمێریی گشتی دەستیان بەگەڕان کردووە بەمەبەستی هەژمارکردنی تاک بەتاکی هاووڵاتیانی عێراق.

بەپێی ئەو بەرنامانەی داڕێژراون، پرۆسەی سەرژمێری لەبەیانیی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر 12:00ی شەوی سبەی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.