ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
(دکتۆرە لەنجە دڵشاد) کە خوێندکاری بوردی عێراقی پزیشکی بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو، توانی لەسەر ئاستی عیراق پلەی یەکەم لەپسپۆڕی تیشك و سۆنەر بەدەست بێنێت.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت: ساڵی ڕابردووش لە هەمان پسپۆڕی سەنتەری سلێمانی لەسەر ئاستی ووڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو ڕێژەی دەرچون (100٪) بوو و سێ پزیشکی سلێمانی لە یەکەمەکان بوون بە ناوەکانی( د. نەوا عبدالحمید و د. هەرێز جمیل و د. عادل عثمان).
ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی لەبواری تیشک و سونار لە ئاستێکی بەرزدایە سالانە یەکەمەکانی لەو بوارە لە بوردەکانی کوردی و عیراقی عەرەبی بەدەست دەهێنن کە جێی شانازیە بو شاری سلێمانی و بەریوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی