ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق.
لەدیدارەکدا پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان و هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان و عیراق بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە جەختیلێكرایەوە.
سەرۆکی یەکێتی دووپاتیکردەوە ، پێویستە هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە بێت، هیچ بوارێك بۆ تیرۆریستان نەهێڵرێتەوە و هیچ بۆشاییەكی ئەمنی نەمێنێت.
وتیشی بەداخەوە ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو فەرماندەیەكی ئازای پێشمەرگە، ئەفسەرێك و سەربازێکی سوپای عێراق شەهیدبوون و چەند سەربازێکی دیکەش بریندارن. بۆیە ئەركی هەموولایەكە مەترسییەكان لەبەرچاوبگرن و رێوشوێنی تووندتر و كاریگەرتر بگیرێتەبەر.