ادهم برزانی
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ئەدهەم بارزانی؛ سیاسەتمەداری کورد پەیامێکی گرنگ ئاراستی خەڵکی کوردستان دەکات و بەتایبەت داوا لەخەڵکی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکات، بەڕۆحێکی کوردانە بەشداری لەسەرژمێریدا بکەن و لەپەیامەکەیدا دەڵێت:

 

هاووڵاتیان و کەسوکارمان لەناوچە جێناکۆکەکان

 

میلەتەکەمان بەگشتی و کەسوکارمان بەتایبەتی لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم سەرژمێریەکی گرنگ و چارەنوس سازدان، سەرباری ئەوەی کە بەداخەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی و وەزارەتی پەروەردە بەتایبەتی ھندێك بەربەستی بۆ گەڕانەوەتان درەوستکردوە بەتایبەت پابەندکردنی خوێندکارەکانتان بەتاقیکردنەوە و دەوامی فەرمی لەناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڕانەگەیاندنی پشوو لەناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان.

 

بۆیە ئەرکی هەمومانە بیر لەهیچ نەکەینەوە جگە لەڕزگارکردنی ئایندەی میلەتەکەمان نەبێت و نفوزی کورد ڕزگار بکەین لەو بەرنامەیەی کە بۆمان داڕێژراوە لەو سنورانە پێش تەتبیع و جێبەجێ نەكردنی ماددەی ١٤٠ دەستووری عێراق.

 

لەهەمانکات تکا لەخوشکان و برایانی کورد لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم دەکەم بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان بۆ سەرژمێری و بەڕۆحێکی کوردانەوە بەشداربن لەو پرۆسە گرنگە و چارەنوسی میلەتەکەمان ڕزگار بکەن و هەموو بەربەستەکان تێبپەڕێنن.