روداوى هاتووضؤ
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 کاتژمێر

کەمێک پیش ئێستا لەشەقامی پشتێنەیی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( مۆنیکا ) خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی هرڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەوانیدا کێشاوە.

 

بەهۆی ئەوەی سیستمی ئۆتۆمبێلەکە غاز بوە گڕی گرتووەو سێ سەرنشینی تێدابوە، دوای گەیاندنیان بەنەخۆشخانە هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە.

 

قوربانییەکان، باوک و دایک و منداڵێک بونە بةناوةكاني ( ماهر نەجات حەکیم تەمەن 31ساڵ، رێناس رەئوف تەمەن 32ساڵ و کچێکی منداڵ بەناوی هێلین ماهر نەجات ).