قوبادد
plus4
پێش ٢ ساڵ

قوباد تاڵەبانی داوا لەیەكێتی دەكات پرسی ژینگە بكاتە مەرجی دەنگدان بەحكومەتی داهاتووی عێراق.

 

قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەوتارێكدا تیشك دەخاتە سەر پرسی ژینگە و داوا لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات،  دەستپێشخەربن و پرسی ژینگە، لەپاڵ داواکارییە رەواکانی تری وەک بودجە و موچە و پێشمەرگە و قەرەبوی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان…هتد، بە فەرمی بکەنە مەرج بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و ئەگەر حکومەتی داهاتوو لە کارنامەی خۆیدا بەڵێن نەدات پلانی زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ژینگە ئامادە بکات و ساڵانە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان نەکات، فراکسیۆنی یەکێتی ئامادە نەبێت دەنگ بەو کابینەیە بدات.

 

داواش لە چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی عێراقی و کوردستانی و میدیاکانیش دەکات گرنگی زیاتر بەم پرسە بدەن و فشارەکانیان لەسەر لایەنە سیاسییەکان چڕ بکەنەوە تا بابەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی ژینگە بخەنە ئەولەوییەتی کاری سیاسی و حکومڕانییەوە.