ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ ڕۆژ
وەزارەتی بەرگری عێراق كردنەوەی خولی 115ی كۆلیژی سەربازی بۆ دەرچووانی شەشی ئامادەیی راگەیاند كە ( وێژەیی، زانستی، بازرگانی و پیشەسازی ) دەگرێتەوەو فۆڕمی ئەلیكترۆنی خولەكەش لەسەر پێگەی (ئۆڕ)ی حكومی (https://ur.gov.iq) بۆ ماوەی شەش رۆژ دەگرێتەوە، لە 16 تاوەكو 21ی ئەم مانگەیە و خولەكەش بۆ ماوەی ساڵێكە.
2- نابێت كۆنمرەی دەرچووانی بازرگانی و پیشەسازی بۆ لقەكانی ( ئۆتۆمبێل، كارەبا، میكانیك، ئەلیكترۆنیك و كۆنتڕۆڵ ) لە %80 كەمتر بێت.
3- دەبێت تەمەنی كەسی مەدەنی 18 ساڵ بێت، و لە 22 ساڵ زیاتر نەبێت، لەدایكبونی 16-11-2002 تا 21-11-2006.
4- دەبێت تەمەنی كەسەكە ئەگەر سەربازبێت لە 18ساڵ كەمتر نەبێت و لە 24 ساڵ زیاتر نەبێت، لەدایكبونی 16-11-2000 تا 21-11-2006 بەمەرجێك سێ ساڵ خزمەتی سەربازی هەبێت.
- لە كات و شوێنی پشكنینەكان لەپێگەی ئەلیكترۆنی وەزراەتی بەرگری ئاگادار دەكرێنەوە.
ب- تەنها كارتی نشتیمانی وەردەگیرێت لەگەڵ كۆپیكردنی (6) دانە رەنگاو رەنگ.
ج- كارتی نیشتەجێبونی ئەسڵی و (6) كۆپی رەنگاو رەنگ.
د- دەستەبەری دارایی كە لەلای دادنوس پەسەند كرابێت.
هـ- هەر خوێندكارێكی كۆلیژەكە كە عەرەب نەبێت، پێویستە نوسراوی پشتگیری رەگەزنامەی بهێنێت كە نەتەوەكەی بسەلمێنێت.
و- گرێبەستی هاوسەرگیری باوكی خوێندكارەكە، پەسەندكراوبێت و (6) كۆپی رەنگاو رەنگیش.
ز- پشتگیری نیشتەجێبون لەگەڵ (6) كۆپی رەنگاو رەنگ.
ح- وێنەی مامەڵەی پشت سپی (6) دانە.
گ- نوسراوی دەزگای شەهیدان ئەگەر خوێندكارەكە كەسوكاری شەهید بێت.