كركوك
plus4
پێش 5 مانگ

حەسەن شێخانی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند ، وەکو فراکسیۆنی پارتی بەدردەوام دەبین لەبایکۆتکردنی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا.

دەشڵێت پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک لە ئوتێل رەشید نایاساییەو لەوروەوە سکاڵامان تۆمارکردووە.

پارتی لە کەرکوک دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی راکان جبوری و بەرەی تورکمانی و سکاڵایان دژی پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک و هەڵبژاردنی پارێزگاریکی کورد کە رێبوار تەهایە تۆمارکرد.

تائێستاش بەشدارییان لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەکردووە.