
plus4
پێش ٢ ساڵ
شەوی رابردوو نایف کوردستانی ئازادکرا، لەوێنەیەکیشدا دەردەکەوێت لەساتی دەرچونی لەزیندان ئاڵایەکی پارتی لەملیدایە.
رۆژی 27ی ئاداری 2022، نایف کوردستانی لەتویتێکدا سوکایەتی بەسستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کرد، بەهۆیەوە هاوڵاتیانی توندەڕەوی شیعە هەڵیانکوتایە سەر لقی پارتی لەبەغدا و سوتانیان.
هەر ئەو شەوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەستگیرکردنی نایف کوردستانی راگەیاند وتی" بۆچونەکانی نایف کوردستانی گوزارشت لەخۆی دەکەن. " هەروەک پارتیش رەتیکردەوە ناوبراو هیچ پەیوەندیەکی بەریزەکانیانەوە هەبێت.
دواتر ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڤیدیۆی دانپێدانانەکەی بڵاوکردەوە، تێیدا بەرپرسانی یەکێتی نشتیمانی کوردستانی تۆمەتبارکرد بەفشارخستنەسەری تاوەکو ئەو تویتە بنوسێت و زیان بەپەیوەندیەکانی پارتی بگەیەنێت.
ماوەیەک پێش ئێستا بەرپرسێکی پارتی لەنامەیەکدا بۆ سستانی، داوایکرد لە نایف کوردستانی ببورێت تاوەکو ئازادبکرێت.