حئر تجوال
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 ڕۆژ

میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێری گشتییە و قەدەغەی هاتووچۆ دەسەپێنرێت، بەم شێوەیە:

 

1/ كاتژمێر 12ی شەوی 19 لەسەر 20ی مانگ قەدەغەی هاتووچۆ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەردەوام دەبێت تا كاتژمێر 12ی شەوی 21لەسەر 22ی مانگ.

 

2/ هاتووچۆی هاوڵاتیان بەپیادەو ئۆتۆمبێل لەنێوان پارێزگاكان، لەنێوان قەزاو ناحییەكان، لەگوندەكانەوە بۆ شار و بەپێچەوانەوە بەتەواوی رادەگیرێت و قەدەغە دەكرێت، تەنها حاڵەتی زەرورەت نەبێت.

 

3/ بەرێگەپێدراوانی دەزگا ئەمنییەكان، كارمەندانی سەرژمێری و فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان لەگەڵ رۆژنامەنوسان بەفەرمی رێگە بەهاتووچۆكردنیان دەدرێت.

 

4/ هەموو كارمەندانی تەندروستی و دامەزراوە حكومییەكان كە تەخویلی فەرمیان پێدەدرێت دەتوانن هاتووچۆ بكەن.

 

5/ ئۆتۆمبێلەكانی بەرگری شارستانی، پۆلیسی فریاكەوتن، هاتووچۆ، شارەوانی و خزمەتگوزارییەكان لەگەڵ نێردەی وەڵاتان رێگە پێدراون بۆ هاتووچۆكردن.