سوداني44
plus4
پێش 6 ڕۆژ

وا بڕیارە رۆژی چوارشه‌ممه‌ (13ی 11ی 2024) محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و دواتر بچێته‌ سلێمانی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆبێته‌وه‌ 

 لەو بارەیەوە كاروان یاروه‌یس ، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكردهۆتەوە ،سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ هەرێمی کوردستان (هەولێر و دواتر سلێمانی)، دەتوانێت زەمینەی چارەسەرکردنی هەندێک کێشە بڕەخسێنێت، گرنگترینیان کێشەی موچە و تەوتین .