Plus4
berî 20 deqîqe
فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك بەرپرس و سەرمایەداری هەرێم دەرەچێت
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی پڵەس فۆر، بەهۆی تێوەگلانیان لەدۆسییەی بەقاچاخبردنی نەوت لەدەروازەكانی هەرێمی كوردستانەوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ 11 بەرپرس و سەرمایەدار لەهەرێمی كوردستان دەرەچێت.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی پڵەس فۆر كەوتووە، سبەی یەكشەممە لەلایەن دادگاوە فەرمانەكان پەسەند دەكرێت و پڕۆسەی دەستگیركردنیان دەستپێدەكات.
ئەم زانیاریانەش لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەركێندراوە لەكۆبونەوەكانی چەند رۆژی رابردوویدا.




