ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش هەفتەیەک
دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێكی دەنگی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە داوای وەرگرتنی بەرتیل لەسەرمایەدارێك دەكات، سەرۆك وەزیرانی عێراق (كەریم فەیسەڵ)ی ڕاوێژكاری خۆی لەپۆستەکەی دوورخستەوە.
تۆمارێكی دەنگیی (كەریم فەیسەڵ) ڕاوێژكاری وەبەرهێنانی محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق كەتێیدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرمایەدارێكدا دەكات و داوای بڕی یەك ملیۆن دۆلاری لێدەكات وەك بەرتیل، لەبەرامبەر پێدانی پرۆژەیەكی وەبەرهێنان، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرای نایەوە.
لەتۆمارە دەنگییەكەدا، ئەو ڕاوێژكارەی سودانی بەسەرمایەدارەكە دەڵێت: پێویستە پروپۆزڵ و کارنامەی پرۆژەیەكی وەبەرهێنان بهێنیت، تا من پێشكەشی سودانی بکەم و ڕازیدەكەم بەوەی لاری نەبوون لەسەر پرۆژەکە بکات و پێی ڕازیبێت.
هەر دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکە، محەمەد شیاع سودانی؛ ڕاستەوخۆ (کەریم فەیسەڵ)ی ل پۆستەكەی دوورخستەوە.
بڵاوبوونەوەی نامە دەنگییەکە یاساشی هێنایە سەر هێڵ، ئەوە بوو داواكاری گشتی داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلەی لەتۆمارە دەنگییەكە كردووە.