راتب
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش مانگێک

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەشدەکرێت.

 

ئاشکراشیکرد: دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجەو بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامدا.

 

دەشڵێت: سبەی پێنج شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، هاوکاری مانگی (10) بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.