plus4
پێش هەفتەیەک
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەیەکدا کە تایبەت بوو بەسەرژمێری، بڕیاریدا خەڵکی لەسەر بنەمای ناوچەی ڕەسەنی خۆی تۆماربکرێت نەک لەسەر ئەو بنەمایەی لە چ شوێنێک نیشتەجێیە.
بۆ ئەو مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕی بەوەی بۆ سەرژمێری پشت بەتۆماری ساڵی 1957 ببەسترێت.
بەو پێیەش، هەر هاووڵاتییەک ناوی لەتۆماری ساڵی 1957 نەبێت، بەخەڵکی کەرکوک ئەژمار ناکرێت.
بەمەش، حكومەتی عێراق داواكارییەكانی كوردی لەبارەی سەرژمێریی پەسەندكردو كەركوك بەپێی سەرژمێریی ساڵی 1957 دەبێت و نوێنەری هەرێم لەسەنتەری داتاكان لەبەغدا ئامادە دەبێت.
لەكۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داواكارییەكانی كوردی پەسەندكردووەو بڕیاریداوە، ئەو كەسانەی كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140 یاخوود ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، لەسەر ناوچەكانی خۆیان تۆماردەكرێن، نەك ئەو ناوچانەی كە ئێستا تێیدا نیشتەجێن.
لەبارەی كەركوكیشەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لەكەركوك هاووڵاتیان لەسەر بنەمای سەرژمێریی ساڵی 1957 تۆماربكرێن، رەزامەندیشی پیشاندا تا نوێنەری حكومەتی هەرێم لەسەنتەری تۆماركردنی داتاكان لەبەغدا ئامادەیی هەبێت.