plus4
پێش هەفتەیەک
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هاتنی TBI بۆ نێو هەژماری من، تەوتینکردنی موچەو و جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی ناگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەش وەڵامدانەوەی داواكاری مووچەخۆرانی هەرێم نییە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، حەوت مانگە بانكی عیراقی بازرگانی TBI لەنێو فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری من زیادكراوە، بەڵام جگە لەچەند سەد هەژمارێكی بانكی هیچی دیكەیان نەكردووە.
ئەوەشی خستەڕوو لەفۆڕمی هەژماری من-دا، مووچەخۆر دەتوانێت لەخانەی هەڵبژاردنی بانكەكان لەخانەی سەرەكی TBI هەڵبژێرێت، بەڵام لەخانەی یەدەك ناتوانێت دیسان TBI هەڵبژێرێت، ناچارە بانكێكی ئەهلی هەڵبژێرێت، چونكە تاكە بانكی فیدراڵی و حكومی تەنها TBI یە.