plus4
پێش هەفتەیەک
ئەرشەد ساڵحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پێكهاتەی توركمانی رایگەیاند، چاوەرێی وەڵامی دادگای ئیداری كەركوك دەکەین سەبارەت بە شەرعیەتی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە لەرێیەوە ئیدارەی نوێی پارێزگاكە پێكهێندرا.
ساڵحی لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی الشرقییە وتیشی، ئەگەر دادگای ئیدارەی دان بە شەرعییەتی دانیشتنەكەی هوتێل رەشید بنێت ئەوە دەست بە گفتوگۆو دانتوستانەكانمان دەكەین لەگەڵ لایەنەكان بۆ بەشداری كردن لە ئیدارەی نوێی كەركوك.