
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 8 مانگ
ئەمڕۆ یاوز حەمید جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک پێشوازی لە نەسیڕ مەمەدۆف باڶیۆزی کۆماری ئەزەربێجانی کرد لە باڶەخانەی پارێزگا.
لەکاتی پێشوازیکردن لەباڵیۆزەکە، ئەحمەد رەمزی ئەندامی کوتلەی تورکمانی لەئەنجومەنی پارێزگاو سەفاء مجرن یاریدەدری پارێزگار ئامادە بون.
سەردانەکەی دوای بەشداری تورکمان دێت لەئیدارەی نوێی کەرکوک، هەرچەندە جبهەی تورکمانی لەبەشداریکردنی یاوز نیگەرانە و لەریزەکانیشی دووریخستەوە بەڵام ئاماژەکان ئەوە دەرەخەن کە ئەرشەد ساڵحی پشتگیری لەهەنگاوەکە دەکات.