لافا و زريان
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 5 مانگ

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: بەبڕیاری سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەنتەری نشتیمانی بۆ بەڕێوەبەردنی قەیران و کارەساتەکان لەوەزارەتی ناوخۆ دەستیکرد بەکرتنەبەری رێوشوێنی خێرا بەمەبەستی بەهاناوەچونی زیان لێکەوتووانی لافاوو ئەو بارانەی پارێزگاکانی باکورو رۆژئاوای عێراقی کرتووەتەوە، هەموو هێزە سەربازییەکان و مەدەنییەکان و توانای ئەندازیاری بەهەماهەنگی یەکتر هاوکاری پێویست و خێرا پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکەن.

 

هەر لەو چوارچێوەیەشدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان چەند رێوشوێنێکی گرتووەتەبەر بریتین لە:

 

1/ بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان و فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکان هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگارەکان و بەڕێوەبەری شارەوانییەکان و پردو رێگاوبانەکان ئەنجام دەدەن.

 

2/ هەموو هەوڵێکی خزمەتگوزاری بۆ بەهاناوەچونی گوندو دامەزراوە گشتی و تایبەتەکان دەخەنەگڕ.

 

3/ پلانی خێرای تایبەت بۆ چۆڵکردن و رزگارکردن و کردنەوەی رێگەکان و دیاریکردنی رێگەی جێگرەوە دادەنێن.

 

4/ لەگەڵ وەزارەتەکانی نەوت و کارەباو نیشتەجێبون و سەرچاوە ئاوییەکان و بەرگری شارستانی و رێگەوبانەکان هەماهەنگی دەکەن بۆ پاراستنی ژێرخان و کەمکردنەوەی زیانی لافاوەکان.

 

5/ وەک هەنگاوی یەکەم لەئەگەری رودانی لافاو لەرێگەی کەرەستەو ئالیاتی بەردەست پرۆسەی گواستنەوەی خێرا بۆ خێزانە زیان لێکەوتەکان ئەنجام دەدرێت.

 

6/ هەموو کەرەستەکانی ئەندازیاری ئامادە دەکرێت و لەو ناوچانە نزیک دەکرێنەوە کە بارانی بەلیزمەی لێ دەبارێت و لافاو دروستبوە.

 

7/ چاودێری ئەو خاڵ و باڵەخانەو خانوانە دەکرێت کە کەوتوونەتە سەر هێڵی لافاو و رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر.

 

8/ شوێنی تەقەمەنی و چەک و سەربازەکان لەلافاو دەپارێزرێت.

 

9/ هاتووچۆ ئۆتۆمبێلی سەربازی و مەدەنی لەدۆڵ و ناوچەکان سنوردار دەکرێت کە ئەگەری لافاوی هەیە.

 

10/ داوا لەفەرماندەو بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەکەین رێوشوێنی پێویست بگرنەبەرو هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان وەک یەک تیم بکەن.

 

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان

شانوی راگەیاندنی ئەمنی

3ی تشرینی یەکەمی2024