ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە
کوژرانی چەکدارێکی کوردی نێو گروپی تیرۆرستی د١١عش لەسنوری کەرکوک راگەیەندرا کە خەڵکی هەڵەبجە بوە.
سۆشیال میدیای نزیک لەو گروپە بڵاویکردووەتەوە، لەبۆردوومان و روبەڕوبونەوەیەکدا لەسنوری ناوچەی شوان ( راوێژ هەڵەبجەیی ) لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە کوژراوە.
شەوی 19 لەسەر 20ی مانگی رابردوو ( تشرینی یەکەم )، لەگوندێکی سنوری ناوچەی شوانی پارێزگای کەرکوک، دوای بۆردوومانێکی فرۆکەکانی عێراق، روبەڕوبونەوە لەنێوان مەفرەزەیەکی د١١عش و هێزێکی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش رویدا کە چەکدارێک کوژرا و بەداخەوە لەو چالاکییەدا کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبوو.
بەپێی ئەوەی سۆشیال میدیای نزیک ئەو گروپە بڵاویکردووەتەوە، کوژراوەکە ( راوێژ هەڵەبجەیی ) تەمەن 20ساڵە.
راوێژ، لەسنوری هەڵەبجە تەجنیدکراوەو دوای پەیوەندیکردنی بە د١١عشەوە، لەیەکەم چالاکییدا لەناوچەی قەراخی سنوری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ هاوڕێکانیدا دوو کارمەندی ئاسایش شەهید دەکەن، د١١عش خۆشی ئەو زانیاریەی پشتراستکردووەتەوە.
دواتر بەرەو کەرکوک هەڵاتوون و لەروبەڕوبونەوەیەکدا پێش کوژرانی، کارمەندێکی دیکەی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشیان شەهید کردووە.
پێشتر plus4 لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەکان بڵاویکردبوەوە کە مەفرەزەکەی شوان هەمان مەفرەزەی ناوچەی قەراخ بونە، لەبۆردوومان و روبەڕوبونەوەکەی ناوچەی شواندا چەکدارێکیان کوژرا و سیانیان دەربازیان ببوو.
تاوەکو لەچەند رۆژی رابردوودا لەئۆپراسیۆنێکی زەمینیدا لەسنوری قەزای دووکان لەلایەن هێزێکی کەرکوک سەر بە ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، تەواوی چەکدارەکانی دیکەی مەفرەزەکە کوژراون.