بافل و امريكا
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ هەفتە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی كۆبونەوە لەگەڵ ستیڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: پرۆسەی 'هەژماری من' كۆتایی هاتووە، ئەوەی خەڵك دەیەوێت ئێمە جێبەجێی دەكەین و هەوڵەكانمان لەپێناو ئەواندایە، لەو چوارچێوەیەشدا پاڵپشت بە یاسا كار بە 'تەوتین' دەكەین كە لەبەرژەوەندیی مووچەخۆراندایە نەك لایەنێكی دیاریكراو.

 

 
لەو كۆبونەوەیەدا كە لەشاری هەولێر ئەنجامدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەداوە كە بەپشتیوانیی خەڵك توانیویانە كۆتایی بە تاكڕەوی بهێنین و نەهێڵن چیتر ئەم حوكمڕانییە چەوتە درێژەبكێشێت، وتوشێتی "قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە چەسپاندنی دادپەروەری و دووركەوتنەوە لە جیاكاری، هیوادارم هەموولایەنەكان خۆیان لەگەڵ ئەم پرەنسیپە بگونجێنن، چونكە ئەو حكومەتەی دروستدەكرێت، هی خەڵك دەبێت نەك لایەنێكی دیاریكراو."
 
لەبارەی چاكسازییەكانی ناو ریزەكانی پێشمەرگە و یەكخستنەوەی هێزەكان لەچوارچێوەی هێزێكی نیشتمانی و لەسەر بنەمای دادپەروەری، سەرۆكی یەكێتی بە كونسوڵی ئەمریكا وتووە: "هەموو هەوڵێك لە دەرەوەی رێككەوتنەكان وەك لێدان لەم پرۆسە نیشتمانییە دەبینین، بۆیە هیوادارین هەمووان بەرپرسانە مامەڵە بكەن و بێگومان هاوكاریی دۆستەكانیشتمان لەپێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجە، بەرز دەنرخێنین."