plus4
پێش ٢ هەفتە
هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی فراکسیۆنی تەقەدووم لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند: شاخەوان عەبدووڵا لەسەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هاتووەو داوا دەکەین پارتی کەسێکی رۆشنبیر بۆ پۆستە کاندید بکات چونکە پشکی خۆیەتی.
وتیشی، شاخەوان عەبدوڵا بە رێگەی یاسایی دووردەخرێتەوەو واژوی پەرلەمانتاران کۆکراوەتەوە چونکە زیادەڕۆیی کردووەتەوە سەر هەیبەتی پەرلەمانتار کە ئەندامی دەسەڵاتی تەشریعییەو بەرزترین دامەزراوەی دەوڵەتە.
حەلبوسی ئاماژە بۆ ئەوەشکرد کە پاسەوانەکەی شاخەوان عەبدوڵا دەدرێتە دادگاو سزای خۆی وەردەگرێت.