plus4
پێش ٢ ساڵ
گەرمیان خالید گڕاوی، ئەو خانمە ئەفسەری ئەمرۆ لە کۆلیژی سەربازی قەڵاچوالان، لەئاهەنگی دەرچونی و بون بە ئەفسەر، خۆشەویستەکەی بە سوپرایز ئەلقەی هاوسەرگیری پێشکەش کرد و بوە جێگای سەرنجی میدیاکان.
گەرمیان خالید گەڕاوی، خەڵکی شاری هەولێرەو پێشتر مافپەروەر بوەو لەبوارە جیاوازەکانیشدا وتاری نوسیوە.
ئەو لەئەکاونتەکەی خۆی نوسیوێتی " باوک و دایکم یارمەتیاندام ورەم بەرزبێ و ڕێگایەکی دوور لەماڵ و خێزان ببڕم بۆ بەدەستھێناننی یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانم، ئەویش کارێکی جەنگاوەری و پڕ لەهێزی جەستەیی و سەربازی بوو، تا بتوانم لەو ڕێگایەدا پەرە بەپیشەی سەربازی و لایەنی یاسای خۆم بدەم، ئەویش بە بەدەستھێنانی پلەی( ملازمی دوو ) بوو دوای خوێندن بە شێوەیەکی ئەکادیمی، لە کۆلێژی سەربازی سێی قەڵاچوالان، تا بتوانم لەم ڕێگایەدا خزمەت بە یاسا و لایەنی سەربازی بکەم لە (دادگای سەربازی)."