اعتداء جنسي
plus4
پێش 5 مانگ

دوای بڵاوبونەوەی چات و تۆمارێکی دەنگی سەرۆکی بەشی یاسا لەزانکۆی ئیمام جەعفەر سادق لەنەجەف کە گوایە کێچەڵی سێکسی بە کچە خوێندکارێک دەکات بەرانبەر پێدانی نمرەی بەرز.

وەزارەتی خوێندنی باڶای عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەراست و دروستی تۆمارە دەنگییەکە پێکهێنا و سەرۆکایەتی زانکۆکەش لەراگەیەندراوێکدا رای گشتی دڵنیادەکاتەوە کە لێکۆڵینەوەی ورد دەکەن.

ساڵی رابردوویش بڵاوبونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی سێکسی سەرۆک بەشێک و کچە خوێندکارێک لەزانکۆیەکی عێراق هەرای نایەوە.

دواتریش لەکەرکوک تۆمارێکی دەنگی مامۆستایەکی تایبەت بڵاوبوەوە کە بەزۆر کێچەڵی سێکسی بە کچە خوێندکارێک دەکات.