المحافظ
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 10 مانگ

ڕێبوار تەها، بەشداریی لەکۆبوونەوەی سندوقی ئاوەدانکردنەوە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی کردەوە تیرۆریستییەکان کرد.

 

لەکۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پابەندبوون بەڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرایەوە، بەئاراستەی گرنگیدان بەژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو ناوچانەی زەرەرمەندی کردەوە تیرۆریستییەکانن.

 

جەخت لەخێرا کردنی پلەبەندی و تۆمارکردنی پرۆژەکان و هەماهەنگی لەنێوان پارێزگاو ناوچە سوودمەندەکان بەو سندووقەو پابەندبوون بەپلانێکی یەکگرتوو کرایەوە کە پرۆژەکان تەنها لەلایەن پارێزگارەوە پەسەندکرابێت، بەمەبەستی ئاسانکاریکردنی ڕێکارەکانی کارگێڕی و تەکنیکی.