سەردانی
Plus4
berî 1 saet

نەوتی کەرکوک زەیدی گەیاندە دیمەشق و کۆبونەوە لەگەڵ شەرع 


چەند سەرچاوەیەکی عێراقی بە کەناڵی حوڕەی راگەیاندووە، تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و سوریا لەپشت رێکخستنی سەردانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە  بووەو ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە لە رێکخستنی سەردانەکەی زەیدی بۆ سوریا و بینینی ئەحمەد شەرع.

ئەو سەرچاوانە باسیان لەوەش کردووە، تەوەری سەرەکی گفتوگۆی زەیدی و شەرع وەگەرخستنەوەی هێڵی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک - بانیاس بووە .

 ئاشکراشیان کردووە ، تۆم باراک داوای لە زەیدی و شەرع کردووە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئاسایی بکەنەوە و ناکرێت هەڵەکانی رابردوو ببنە گرفت لەبەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوریا.